١٨ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٥٨
ئەمریکا ٣٩ کەس و ناوەندی سووریا گەمارۆ دا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی هەڵمەتی دژبەرانەی وڵاتەکەی دژی دیمەشق لە گەمارۆی ٣٩ کەس و ناوەندی سووری هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی هەڵمەتی دژبەرانەی وڵاتەکەی دژی دیمەشق، ڕایگەیاند کە واشنتۆن بە پێی یاسای سزار، ٣٩ کەس و ناوەندی پاڵپشتکراوی دەوڵەتی سووریا و لەوان بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و ئەسما ئەسەدی هاوسەری خستۆتە لیستی گەمارۆوە و قۆناغی یەکەمی ئەو گەمارۆیانە لە ١٧ی ژوئەنەوە دەست پێ دەکات.

مایک پەمپێئۆ بە دووپات کردنەوەی پاگەندەکانی ڕابردووی واشنتۆن و بە بێ ئاماژە بە رێپێوانی رۆژانی ڕابردووی خەڵکی سووریا بۆ پاڵپشتی لە حکوومەتی شەرعی ئەو وڵاتە، وتی: سەرۆک کۆماری سووریا ٢ بژێرەی رێگەچارەی سیاسی یان گەمارۆی زیاتری لە بەردەمە.

ئیدعایشی کرد: ئەمریکا گەمارۆی زیاتری دژی سووریا لێک دەداتەوە و ئەو هەڵمەتە کۆتایی پێ نایە، مەگین تا کاتی وەستانی شەڕی بێ بەزەییانەی حکوومەتی سووریا دژی خەڵکی ئەو وڵاتە.